زەنگی هۆشداری بۆ ڕۆژاوای کوردستان

...زەنگی هۆشداری بۆ ڕۆژاوای کوردستان

 

 

 
 

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، human rights watch,

خۆبەڕێوەبەری ڕۆژاوای کوردستان لەهەندێک خاڵدا مەحکوم بەپێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ

کردوە.بەتایبەت شێوازی دەسگیرکردنی هەندێک لەدژبەرانی سیاسی و شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵیان و چۆنێتی دادگایی کردنیان دەداتە بەر ڕەخنەو دەباتە ژێر

...پرسیار
.بێگومان، مافەکانی مرۆڤ شتێکی زۆر زۆر سەرەکییەو پێوەندی ڕاستەخۆی بەئازادی و دێموکراسییەوە هەیە

بەبێ لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ، ئازادی و دێموکراسی و ڕزگاری بوونی نیە.ناکرێ بە بێوەخت خەڵک لەناو ماڵ و منداڵیدا بێنیتەدەرو بیهێنتە.سەرسنورو بەزۆر و لەهەلومەرجێکی نالەباردا لەدیوی باشووری کوردستانی بکەیتەوە.جا بەهەر تۆمەتێک کەبێت، گرنگ نیە

مافی مرۆڤ یانی مافی مرۆڤ.بەپێی کامە فەرمان و بەواژۆی کامە دادوەر ئەوکەسانە دەسگیرکراون؟بەپێی کامە بڕگە لەکامە یاسا ئەوانتان دەرکردووە؟ئەویش لەوحاڵەتەداو بەوشێوازەی کە باسی لێوەدەکرێت؟ئەوە ئەوشتە نیە کە گەلی کورد چاوەڕوانی بکات و بۆی قەبووڵ بکرێت.هەرجۆرە گرتن و دەسگیرکردنێک دەبێ بەئیزنی بەرپەرسی دەزگای دادوەری و بەپێی بەڵگەو یاسا ئەنجامبدرێت.لەناو هەرنیزامێکی پێشکەوتودا، "تاوان" دەبێ یاسایی بێت.واتە بەیاسا پێناسەی بۆکرابێت و وەک "تاوان" ناسرابێت.هەروەها "سزادان" دەبێ یاسایی بێت.واتە دەبێ یاسا دیاری بکات کەفڵانە "تاوان"، فڵانە "سزا"ی هەیە.منیش دەزانم کە ئەوکەسانەی وەها ڕەفتارێکیان لەگەڵ کراوە کێن و لەکوێوە هاتوون و مەرام ونیازیان چیە.منیش دەزانم کە ئەوانە ڕێز لەئیرادەی گەل ناگرن.حەزدەکەن بەبێ سەرنجدان بەیاساکانی سەرسنور و بەمەیلی خۆیان بێن و بچن.منیش دەزانم کە ئەوانە ڕێز لەیاسای تایبەت بەکاروباری حیزبەسیاسیەکان ناگرن و ناخوازن کە بۆحیزبەکەیان و کاروباری سیاسی خۆیان داوای مۆڵەت بکەن.منیش و هەموجیهان دەزانێ کە ئەوکەسانە زۆربەیان کەسانی گرێدراوی میت و داعش و پارتی و بنەماڵەی بارزانین.بەڵام ئەوە نابێتە پاساو بۆ ئەوەیکە "وەک مرۆڤ" ڕەفتاریان لەگەڵ نەکرێت و ڕێز لەمافە بنچینەیی و بنەماکا مرۆڤایەتیەکانیان نەگیرێت..هەڤاڵ گیان، دامودەزگاو میدیای دونیایەک و سیستمێکی جیهانی چاوی بڕیوەتە سەر ئەو ئەزموونە نوێیەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین.هەمو چاوەڕوانن کە قاچتان خواردابنێن و هەراو هاواری لەسەر سازبکەن.دیارە وەک "ڕێدور خەلیل" دەڵێ ئێمە چاوەڕوانی ئەوە نین کە ئەوجۆرە ڕێکخراوانە پەسنی ئێمەبدەن".ئەرکی ئەو ڕێکخراوانە چاوەدێری و پێشکەشکردنی ڕاپۆڕتە.هەربۆیەش دەبێ ئەو ڕاپۆڕتەی HRW ببێتە زەنگی هۆشیاری و دەسکردنبەپلانێکیتۆکمە بۆچاکسازی و چاوەدێری زیاتر لەسەر ئەوبەشە لەدامودەزگاکان کەڕاستەوخۆ پێوەندییان بە مژاری مافەکانی مرۆڤەوە هەیە

کمال پشتیبان


RSS 2.0