لە کەیسی مەولود ئافەندەوە بۆ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

 
لە کەیسی مەولود ئافەندەوە بۆ حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
 
 
  
 
شوێنبزربوونی مەولود ئافەند و دەنگۆی رفاندنی لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێرانەوە لەباشوری کوردستان، زۆر راستی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا
 
کرد، وەک لەبارنەبوونی باشوری کوردستان کە لەکاتی هەڵهاتنیان لە زوڵم و ستەم پەنای بۆ ببەن، ئاشکراکردنی ئەوەی کە دەسەڵات بەدەستەکانی باشوری 
 
کوردستان بێباکن لەوەی کە سەدان کوردی بەشەکانی تری کوردستان بگۆڕنەوە بە گرەنتیکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکاری کوردستان
 
 
.دراوسێی خۆیان
لەهەموو ئەوانەش کارەستبارتر، ئاشکرابوونی ئەو راستیەیە کە سەرجەم حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان حزبی کوردی نین و هەر ئەوەندە کوردیان
 
قبوڵە، کە ئەندام و لایەنگری خۆیان بێت، خۆ ئەگەر تاکێکی کورد لە چوارچێوەی کاری ئەوان کاری نەکردو ئەندامی ئەوان نەبوو، هەرچی بەسەر بێت و
.هەرچی پێ بکرێت ئەوان بێباکانە لێی دەروانن
 
لەم کاتەدا کە بزربوونی مەلود ئافەند و دەنگۆی رفاندنی لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە دڵەڕاوکێی گەورە لای کوردانی رۆژهەڵات و نیشتەجێ و
 
پەنابەر لە باشوری کوردستان دروست بووە، حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بێ باکانە لەو باسە دەروانن و جورئەتی بەدەنگهاتنیان نییە، چونکە پێیان وایە
 
مەولود ئافەند ئەندامی ئەوان نەبووەو لەسەر سیاسەتی ئەوان بزرنەکراوە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەگەر جاسوسەکانی ئێران ئەوەندە ئاسان بتوانن لە باشوری
 
کوردستان و بەرۆژی رووناک کوردێکی رۆژهەڵات بفڕێنن و بیگەیەننەوە تاران، چاوەڕوانکراوە هەریەک لەسەرانی ئەوانیش بەو دەردەبەرن، بێ ئاگا
 
لەوەی بەدەنگهاتن لەسەر کەیسی مەولود ئافەند و هەوڵی دیاریکردنی چارەنوسی ئەو رۆژنامەنوسە رۆژهەڵاتییە و هەوڵی رزگارکردنی، دەرخستنی توانای
 
ئەوانە لە وروژاندنی رای گشتی جیهان و دڵنیایی بەخشینە بەهەموو ئەو کوردانەی کە لەرۆژهەڵات توشی گرفتارییەک دەبن و هەڵدێن، دڵنیاکردنیان دەبێت
 
.لەوەی حزبەکوردییەکانی رۆژهەڵات ئەو باوەش و پەناگە ئارامە و ئەو باوکە بەرپرسیارەن کە پەنای بۆ ببەن
 
بەڵام بەداخەوە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر رفاندنی مەولود ئافەند بێ دەنگن، بێ دەنگی ئەوانیش لەپرسێکی ئاوا ترسناکدا، بەڕای من تەنها
.دوو هۆکاری لەپشتە
یەکەم. ئەوان نایانەوێ داکۆکی لە هیچ کوردێک بکەن، ئەگەر ئەندامی ئەوان نەبێت، ئەو سیاسەتەشیان ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان حزبی ئەندامەکانی
 
.خۆیانن نەک حزبی کورد بەگشتی
 
ئەویش لەکاتێکدا لەسەراپای جیهان باوی حزبی ئەندام زۆر نەماوەو ئەمرۆ کات و مۆدی حزبێکە دڵی زۆرینەی خەڵک بەدەستبهێنێت، نەک زۆرترین
 
.ئەندامی هەبێت
 
دووەم. کە ئەگەر ئەوان بەدەنگ بێن لەپرسی مەولود ئافەند، دەبێ پرسیارو رەخنەی جدی رووبەڕووی حزبە دەسەڵات بەدەستەکانی باشوور بکەنەوە،
 
لەوەها دۆخێکیشیدا بێگومان بەرژەوەندی حزبی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، بۆیە ئەوانیش نایانەوێ بەدەنگ بێن و ئەم بەرژەوەندییە حزبییە بخەنە
 
.مەترسییەوە
 
بەڵام  بێ ئاگا لەوەی بێ دەنگیشیان بەرژەوەندی ئەوان لەناو میللەت دەخاتە مەترسییەوە و چیتر میللەت ئەو بروایان پێ ناکات کە ئەوان پارێزەری کوردن
 
لەلایەکی ترەوە بێ دەنگی حزبەکانی رۆژهەڵات لە کەیسی مەولود ئافەند، بێ بەرنامەیی و نایەکگرتووی و نا هاو هەڵوێستی حزبەکانی رۆژهەڵات
 
تەنانەت لە داکۆکیکردن لەتاکی کورد، زوڵاڵتر رادەگەیەنێت و بەهەموو دنیا دەڵیت، حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بچوکتر لەوەن بیر لە پاراستنی گیانی
 
هاوڵاتیانی خۆیان بکەنەوەو بچوکتر لەوەن کە گیانی کوردبوون پیرۆزتر بێت لایان لەگیانی حزبی بوون، بەدنیا دەڵێت هەر کە ویستتان بەرژەوەندی خۆتان
 
لەرۆژهەڵاتی کوردستان بنیات بنیین، سەرقاڵی دابینکردنی بەرژەوەندی حزبەکانی رۆژهەڵات بن، لەوێوە لاگری حزبەکان گەرەنتی دەکەن، بەڵام ئەگەر
 
باسی مافی کورد و پاراستنی تاکی کوردیان بۆ بۆ بکەن، بەدەر لە بەرژەوەندی حزبی، ئەوە حزبەکانی رۆژهەڵات لەدژتان دەبن و لەدژتان دەوەستنەوە
 
هەر بۆیەش دەبێت کەیسی مەولود ئافەند و بێدەنگی حزبەکانی رۆژهەڵات، رووناکی ببەخشێتە فکری هەموو ئەندام و لایەنگرانی حزبەکوردییەکانی
 
رۆژهەڵات و دڵنیایان بکاتەوە لەوەی، حزبی کوردی تا ئەوکات لەپشتیوانی تاکی کوردە، کە بەرژەوەندییەکی حزبی لێ چاوەڕوان بکات، خۆ ئەگەر ئەو
 
.بەرژەوەندییەی بەدی نەکرد ئەوە چۆن لە شوێنبزرکردنی مەولود ئافەند بێ دەنگە، لە سەدان مەولودی تریش بێ دەنگ دەبێت و چاوپۆشی لێدەکات
 
بۆیە من لەم پرسەوە لەدەرگای حزبەکانی رۆژهەڵات دەدەم و پێیان دەڵێم، بێدەنگیتان لە کەیسی مەولود ئافەند و نەبوونی هاوارێکی زوڵاڵ و هاوبەش
 
لەنێوان هەمووتان، ئەوەندەی تر تاکەکانی کوردی بێهیوا دەکات لەدڵسۆزیتان و هانی ئەو شوێنکەوتوانەشتان دەدات کە کەمپەکانی باشوری کوردستان
 
جێبهێڵن و هەڵبێن، پێیان دەڵێت چیدی بارەگاو پێشمەرگەکانی ئێوەش ئەو پاسەوانە بروا پێکراوەنین کە بتوانن لەدەستی دەزگا جاسوسییەکانی ئێران
.بیانپارێزێت
من بە حزبەکانی رۆژهەڵات دەڵێم. ئەگەر ئێوە بەجدی لەخەمی پاراستنی گیانی کورد و هاونیشتیمانیانی خۆتانن بەدەنگ بێن لە کەیسی مەولود ئافەند
 
کەیسی مەولود ئافەند و دیاریکردنی چارەنوسی مەلود ئافەند و هەوڵی رزگارکردنی بکەنە دەرفەتێک بۆ بەدەنگهاتنتان، نەوەک تەنها لەبەر مەولود ئافەند،
 
بەڵکو لەپێناو ئەوەی ئەگەر راست بێت و دەزگا جاسوسییەکانی ئێران لەباشووری کوردستان ئەو گەنجە رۆژنامەوانەیان فراندبێت، ئەوە مەترسی لەسەر
 
ژیانی یەک بەیەکتان هەیە لەو وڵاتە، لە پێناو گەرەنتیکردنی زیاتری ژیانی ئەندامەکانی خۆتان بەدەنگ بێن، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو کوردانەی
 
رۆژهەڵات کە لەباشور دەژین بەدەنگ بێن، و بەهەموو دنیا رابگەیەنن، کە مادام دەزگا جاسوسییەکانی ئێران بتوانن بەرۆژی رووناک کوردێک بفڕێنن
 
لەباشوری کوردستاندا، ئەوە ژیانی هەموو شوێنکەوتوانتان لەباشور لەمەترسیدایەو داوای پاراستنی جیهانیان بۆ بکەن، بەبەدەنگهاتنتان حکومەتی باشوری
 
کوردستان بخەنە بەردەم بەرپرسیارەتی گەورە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانتان لەباشور، داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی مەولود ئافەند و رزگارکردنی
 
بکەن، چونکە یاسای دنیا لەگەڵ پاراستنی ئەمنیەتی ژیانی هەر ئنسان و پەناهەندەیەکە، ئێوە دەبێت بە کار کردن لەسەر کەیسی مەولود ئافەند بەهەموو
 
کوردێك رابگەیەنن، کە ئێوە خەمخۆرن و هەرچی لەدەستان بێت بۆ پاراستنی رۆحی ئەوان دەیکەن و لەهەر مەترسییەک لەسەر ژیانی تاکی کورد بەدەنگ
 
دێن، لەم کەیسەوە بیسەلمێنن ئەوەی بۆ ئێوە گرنگە رۆحی کورد بوونە نەک حزبی بوون، خۆ ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بکەن پێچەوانەکەی دەبێتە
 
.ناسنامەتان کە ئەوەی بۆ ئێوە گرنگە رۆحی حزبی بوونە نەک کورد بوون

Kommentarer

Kommentera inlägget här:

Namn:
Kom ihåg mig?

E-postadress: (publiceras ej)

URL/Bloggadress:

Kommentar:

Trackback
RSS 2.0