ته منێک خه با ت وخزمه ت به نه ته وه ی کورد

.  وه رگێراوه kdp media ,له  

 

لە ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ دا لە وڵاتی نۆروێژ، ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی

مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە گیرا

 

   
 بە دەست پێشخەری کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی دێرینی و بە بەشداری نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی سیاسی، دەیان کەسایەتی سەربەخۆ و سەدان کەس لە تێکۆشەرانی دێرینی دیموکرات کە چەندین وڵاتی ئوروپاییەوە ڕوویان لە وڵاتی نۆروێژ کردبوو و بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی، ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٩/١٠/٢٠١٣ی زایینی، ڕێورەوسمێکی پڕ شکۆ بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی سیاسەتمەدار و کەسایەتی گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن زادە، لە شاری فریدریکستاد،ی وڵاتی نۆروێژ بەڕیوە چوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوزانەی گەلەکەمان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە کاک یاسین حاجیزادە و خاتوو ڕۆئیا مەعروفی،یە بەخێرهاتنی میوانان کرا. ئینجا هاوڕێ حەسەن خەمبار پەیامی کومیتەی ئامادەکاری ڕێوڕەسمی ڕیزگرتن لە مامۆستا حەسەن زادەی خوێندەوە. دوابەدوای ئەو، بەڕێز کاک ئەسعەد خزری پەیامی کومیتەی نۆروێژ،ی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد. لە ناوەڕاستی ڕێوڕەسمەکە دا کورتە فیلمێک لە سەر ژیان و کەسایەتی بەڕیز مامۆستا حەسەنزادە کە لە لایەن
 
.هاوڕێیانی بەشی ڕاگەیاندنی کومیتەی نۆروێژ و بە دەنگی خۆشی کاک هەیاس کاردۆ ئامادە کرا بوو، بە ئامێری سینەما سلایدەر پێشکەش کرا
پاشان نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی سیاسی و دۆستی نزیکی مامۆستا حەسەن زادە پەیامی خۆیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە
کاک ئەمیر قازی، سەرۆکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، دۆستی دێرین و هاوسەنگەر بەڕیز مامۆستا باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش کرد
کاک بابە شێخ حوسێنی، سکرتێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کاک دڵشاد خدر، نوێنەری حیزبی شیوعی کوردستان
بەڕێز مەحمود بێڕۆ نوێنەری پارتی ئازادی کورد لە سوریە 
کەسایەتی سیاسی رۆژهەلاتی کوردستان کاک ئەحمەد جەهانگیری
بروسکەی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردستان 
بروسکەی پیرۆزبایی یەکیتی نیشتمانی کوردستان
پەیامی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لە لایەن خاتوو هەوری غەریب
پەیامی رێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان لە لایەن کاک سەلاح عەبباسی
پەیامی کۆمەلەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە لایەن کاک سامان شۆرش
پەیامی کۆمەلەی کولتووری کورد لە ئۆستفۆڵد، لە لایەن کاک سالار شوانی
بروسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە و
پارتی ئازادی کوردستان ـ پاک 
.پەیامی بەڕێزان مامۆستا عەبدوڵا پەشێو، دکتور حەسەن شەتەوی و کاک هاشم کەریمی، کە لە لایەن کاک جەعفەر رەسووڵییەوە خوێندرانەوە
.پەیامی بەڕێز حسێن شەبەق کە لە لایەن لوقمان حسێنی،یەوە پێشکەش کرا
.پەیامی بەڕیزان کاک هەیاس کاردۆ و کاک براییم جەهانگیری
پاشان بەڕێزان کاک هاشـم ڕۆستەمی، مامۆستا عاشق ئیسماعیلی و خاتوو خەجیجە مەعزوور، وەک سێ کەسایەتی دیاری ناو ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و دۆستی نزیکی مامۆستا حەسەنزادە، چەند وتەیەکیان لە سەر دەور و کاریگەری مامۆستا چ وەک هاوڕێ و هاوسەنگەر و چ وەک بەرپرس و سکرتێر لە ناو حیزب دا و چ وەک کەسایەتییەکی سیاسی بە ئەزموون و مرۆڤێکی شارەزا و کارامە لە بواری نووسین و وەرگێڕان و ئەدەبیاتی گەلەکەمان
.پێشکەش کرد
پێویست بە ئاماژەیە کە زۆربەی ئەو پەیام بروسکانەی کە پێشکەش کران، باسێکی تێروتەسەل بوون لە سەر کەسایەتی و ڕابردوویی پڕ لە شانازی مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن زادە و خەبات و تێکۆشان و کاریگەری بەڕێزیان لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هاوکات ماندوو بوونی ئەو کەسایەتییە بەناودەنگەی گەلەکەمان بە ئەدەب و زمانی کوردییەوە بوو، کە لە جێی خۆیدا هەڵدانەوەی چەند لاپەڕەیەکی کەم بوو لە سەروەری و شانازییەکانی بەڕیز حەسەن زادە، چ وەک کەسایەتییەکی سیاسی و چ وەک ئەدیب، نووسەر
.وەرگێڕیکی بە توانا و کارامە 
لە بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمی ڕیزگرتن لە مامۆستا حەسەن زادە دا، هونەرمەندی دەنگخۆشی گەلەکەمان کاک هێدی قادری بە چەند گۆرانییەکی خۆش کۆڕەکەی زیاتر ڕازاندەوە. ئینجا بەڕێزان سامان خانەقینی و مامۆستا عەزیز ئەحمەدی چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد. جێگەی باسە کە بەڕێز عەزیز
.ئەحمەدی پەیامی بەڕیزان سارمەدین سادق وەزیری و دکتۆر فەوزی ڕەمزی پێشکەش کرد
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو پڕۆگرامە دا خەلاتی تایبەتی کومیتەی ئامادەکاری ئەو ڕێورەسمە کە لە زێڕ ساز کرابوو و هەروەها چەندین چەپکە گوڵ و دیاری
.بەنرخی دیکە پێشکەش بە بەڕیز مامۆستا عەبدوڵلا کرا
پاشان هونەرمەندی بەناوبانگی گەلەکەمان کاک خوسرەو ماملێ دوو گۆرانی پێشکەش کرد کە بووە هۆی ڕازانەوەی زیاتری کۆڕیادەکە

دوابەشی ئەو ڕێوڕەسمە وتەیەکی بەنرخی مامۆستا حەسەن زادە بوو، کە جگە لە سپاس و قەدرزانی ئامادەکارانی کۆڕیادەکە، سپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و حیزب و ڕێکخراوانەی کرد کە چ بە ناردنی نوێنەر و چ بە برووسکە و پەیام بەشدار بوون. لە کۆتایی دا کێژۆڵەی دەنگخۆش سازگار ئەمینی بە
.پێشکەش کردنی چەند گۆرانی خۆش، بووە هۆی مایەی دڵخۆشی ئامادە بووان و ڕازاندنەوەی هەرچی زیاتر کۆڕیادەکە
ئەو ڕێوڕەسم و کۆڕیادە پاش زیاتر لە ٦ کاتژمێر، لە ناو ڕەزامەندی و دڵخۆشی ئامادە بووان و سپاس و پێزانین بۆ ئەو مرۆڤە دڵسۆزانەی کە ئەو هەنگاوە
.گەورەیان هەڵگرتبوو کۆتایی پێ هات

Kommentarer

Kommentera inlägget här:

Namn:
Kom ihåg mig?

E-postadress: (publiceras ej)

URL/Bloggadress:

Kommentar:

Trackback
RSS 2.0